توشبویهكی كۆرۆنا له دهۆك چاكبوهوه
وێستگه نیوزـ
بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی دهۆک چاكبونهوهی توشبوویکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگهیاند.
بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی دهۆک ئاشكرایكرد توشبویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە له سنوری ئهو شاره چاکبووەوە، بەوەش ژمارەی چاکبوونەوەکان له دهۆك گەیشتە 7 کەس.
تائێستا لە شاری دهۆک 12 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش حەوت کەسیان چاکبونەتەوە و تەنها پێنجیان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، تا ئێستا 236 کەس لە هەرێم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 87 کەسیان چاکبونەتەوە.
PM:11:35:05/04/2020
ئهم بابهته 3728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت