كه‌ناڵێكی ئێران: هاوپه‌یمانیی دژبه داعش چه‌كی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی شه‌ڕڤانان کردوە
وێستگه نیوزـ
كه‌ناڵی پرێس تی ڤی ئێران بڵاویكرده‌وه كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" كردووه.
كه‌ناڵه‌كه له راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پارێزگای دیرئه‌لزور له خۆرهه‌ڵاتی سوریا كردوه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدایه.
كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت: "فڕۆكه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی گواستووه‌ته‌وه بۆ كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر له ریفی دێره‌لزووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا"، ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و ناوچه‌یه تۆپهاوێژی دوورمه‌ودایان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هاوکات ریاز حه‌داد، باڵیۆزی سوریا له روسیا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریادان و سه‌رجه‌م كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان كۆنترۆڵ كردوه.
PM:11:25:05/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 3236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت