گه‌رمیان.. گه‌نجێك به به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گەنجێک له سنوری قه‌زای گه‌رمیان گیانی لەدەستدا و فیشه‌كه‌كه‌ش له ده‌ست كه‌سێكی نزیك خۆی ده‌رچووه.
مقدەمی مافپەروەرعه‌لی جەمال قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی گەرمیان له‌وباره‌یه‌وه زانیاریی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند كه ئەمشەوی یەکشەمە تەرمی گەنجێک بەناوی (هەموار سالار جمیل ) لەدایکبووی 2009 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.
وتیشی: بەوتەی کەسوکاری ناوبراو گه‌نجه‌كه خوێندکارەو دانیشتووی قەزای کەلارە و بە سەردان چوه‌تە گوندی سەوزبڵاغ-ی سەربەناحییەی قۆرەتوو، به‌ڵام فیشەک لەدەستی خاڵۆزایەکی خۆی دەرچووە و بەرناوبراو کەوتوە پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
وته‌بێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەرچۆنێتی ڕوداوەکە کراوەتەوەو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەکردوە و تۆمەتباریش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 بەند کراوە.
PM:10:55:05/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت