گه‌وره‌ترین كارگه‌ی دروستكردنی ده‌مامك له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه
وێستگه نیوزـ
بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا گه‌وره‌ترین كارگه‌ی به‌ره‌مهێنان و دروستكردنی ده‌مامك له شاری هه‌ولێر بكرێته‌وه.
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه كه د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، پشتیوانیی ته‌واوی له کۆمپانیایی جیهانی پزیشکی (عالم الطب) بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردووه و بڕیاره لەچەند ڕۆژی داهاتوودا كۆمپانیاكه گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنان و دروستکردنی دەمامک (ماسک) لە هەولێر بكاته‌وه.
راشیگه‌یاندووه كه كارگه‌كه لە سەرئاستی عیراق و ناوچەکە بە کوالێتی بەرز و ستانداردی.جیهانی ده‌كرێته‌وه و لەماوەی مانگێکدا لەتوانایدا هەیە زیاتر لە 10ملیۆن دەمامک بەرهەمبهێنێت.
ئاشكراشیكردوه كه جگە لە دروستکردن و بەرهەمهێنانی دەمامک، كۆمپانیاكه جل و بەرگ و سێتی نەشتەرگەری دسپۆزەبڵ)ی پزیشکیش دروست دەکات.
PM:09:39:05/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 5280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت