ئێن ئاڕ تی گومان دەکات کەیسی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم هەبێت
وێستگه نیوز ـ
كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاند، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانیان تا ئێستا لە هەرێمدا هیچ کەسێک تەنها بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستنەداوە.
كه‌ناڵه‌كه له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر هه‌شتی ئه‌مشه‌و راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: هه‌ندێك له وڵاتانی جیهان به‌وه تۆمه‌تبارده‌كرێن كه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌شارنه‌وه، بۆ نمونه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كه وڵاتی چین راستگۆنه‌بون له ئاشكراكردنی ئاماره‌كانی گیانله‌ده‌ستدان و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه له وڵاتی چین گیانیان له‌ده‌ستداوه به هۆی كۆرۆناوه زۆر زیاتره وه‌ك له‌وه‌ی كه حكومه‌تی چین ڕایگه‌یاندووه.
ده‌شڵێت: "به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان پێده‌چێت بابه‌ته‌كه تەواو پێچه‌وانه‌بێت، حكومه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كان. ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به هۆی كۆرۆناوه رابگه‌ێنن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان گیانی له ده‌ستدابێت تەنها به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه".
راپۆرته‌كه‌ی ئێن ئاڕ تی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: ره‌نگه كه‌سێك بپرسێت چۆن كه‌س له هه‌رێمی كوردستان به كۆرۆنا گیانی له ده‌ستنه‌داوه؟ و ئایا گیانلەدەستدان به‌هۆی كۆرۆناوه چۆنه؟.
"گیانلەدەستدان به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له پڕ رونادات وه‌ك ئه‌و سێ حاڵه‌ته‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوه، كه دوای ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كان گیانیانله‌ده‌ستداوه، پاشان ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاندووه كه ئه‌وانه توشبوی كۆرۆنان، به‌ڵكو له زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا گیانلەدەستدان به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند هه‌نگاوێكه و چه‌ندین رۆژی پێ ده‌چێت، ئه‌ویش ته‌نها بۆ رێژه‌یه‌كی كه‌می توشبووان كه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن".
بزانین هه‌نگاوه‌كان و ماوه‌ی گیانلەدەستدان به هۆی كۆرۆناوه چین و چه‌ند رۆژه؟
ڤایرۆسی كۆرۆنا له 90% ی حاڵه‌ته دۆزراوە‌كان نیشانه له نه‌خۆشه‌كه ده‌رناكه‌وێت، یاخود نیشانه‌كانی سه‌ره‌تایین و ناگاته سییه‌كانی نه‌خۆشه‌كه.
به‌ڵام له‌و رێژه كه‌مه‌ی توشبووان كه ده‌بێته هۆی مردن، ئه‌وا له سه‌ره‌تای توشبونه‌وه تا مردن، نه‌خۆشه‌كه به‌م قۆناغانه‌دا تێده‌په‌ڕێت:
قۆناغی یه‌كه‌م: تا و هه‌ستكردن بە بێهێزی و ماندویەتی.
قۆناغی دووه‌م: ده‌گاته قوڕگ و کۆکە دەستپێدەکات.
قۆناغی سێیه‌م: ده‌گاته سییه‌كان و كێشه بۆ هه‌ناسه‌دان دروست ده‌كات،
كه ئه‌مانه‌ش سێ جۆر نه‌خۆشن:
ئه‌لف: ئه‌وانه‌ی كه به‌شێكی سییه‌كانیان تووشی هه‌وكردن ده‌بن و نابێته هۆی مردن و چاكده‌بنه‌وه.
بێ: ئه‌وانه‌ی كه به‌شێكی زۆری سییه‌كانیان تووشی هه‌وكردن ده‌بن و پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده.
تێ: ئه‌وانه‌ی كه ته‌نانه‌ت ئامێری هه‌ناسه‌دانیش سودی نابێت به هۆی هه‌وكردنی زۆری سییه‌كان و ته‌نها له‌م حاڵه‌ته‌دا نه‌خۆش گیانله ده‌ستده‌دات.
ئه‌ی ئایا مردن به هۆی كۆرۆناوه چه‌ند رۆژی پێده‌چێت ؟
به پێی هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له ته‌واوی جیهاندا هه‌یه، مردن به هۆی كۆرۆناوه 15 بۆ 20 رۆژی پێ ده‌چێت، زۆر جاریش نه‌خۆش هه‌بووه كه دوای 30 بۆ 40 رۆژ گیانی له ده‌ستداوه، واته هیچ حاڵه‌تێكی مردن نییه به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كه كتوپڕ گیان له ده‌ست بدات، یاخود گیان له ده‌ست بده‌یت بێ ئه‌وه‌ی پێشتر نیشانه‌ت لێ ده‌ركه‌وتبێت، به‌ڵكو لایه‌نی كه‌م 15 رۆژ پێش گیانله‌ده‌ستدان، نیشانه‌كان له نه‌خۆشه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت.
ره‌نگه پرسیارێكی تر ئه‌وه بێت كه حاڵه‌تەكانی مردن له هه‌رێمی كوردستان چۆنن؟
هه‌ر سێ حاڵه‌ته گیاندەستدانە‌كه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یەندراون، هیچ كامیان گیانله‌ده‌ستدان نه‌بوون به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، به واتایه‌كی تر، هیچ كام له‌و نه‌خۆشانه له نه‌خۆشخانه نه‌ماونه‌ته‌وه و ئه‌و ماوه‌ی 15 رۆژه كه له هه‌موو جیهاندا توشبوانی كۆرۆنا نیشانه‌كانیان لێ ده‌رده‌كه‌وێت، له سێ حاڵه‌ته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بونیان نه‌بووه. بەڵکو دوای گیانلەدەستدان پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە.
هه‌روه‌ها هه‌ر سێ حاڵه‌ته‌كه خۆیان نه‌خۆشی تریان هه‌بووه و هۆكاری تر هه‌بووه بۆ گیان له ده‌ستدانیان، وه‌ك حاڵه‌تی یه‌كه‌م و دووه‌م كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌بووه، حاڵه‌تی سێیه‌میش كه گوایه نه‌خۆشی شه‌كره‌ی له‌گه‌ڵدا بووه.
به واتایه‌كی تر هیچ كام له‌و نه‌خۆشانه به هۆی شكستی سییه‌كانیانه‌وه گیانیان له ده‌ست نه‌داوه، كه تاكه رێگاش بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌سێك بكوژێت، ئه‌وه‌یه كه سییه‌كانی توشی شكست ده‌كات له هه‌ناسه‌دان و ناردنی ئۆكسجین بۆ خوێن و لابردنی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن و به‌و هۆیه‌وه نه‌خۆشه‌كه گیان له ده‌ست ده‌دات. كه له زمانی پزیشكیدا به‌م جۆره حاڵه‌ته ده‌وترێت (Respiratory Failure).
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه كه له‌سه‌ر ئه‌م سێ حاڵه‌ته و کاتەکانی و هه‌روه‌ها زوویی یه‌كلابونه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان جێی گومانن.
بۆ نمونه مامۆستا ئایینییه‌كه رۆژێك پێش داخستنی مزگه‌وته‌كان راگه‌یه‌ندرا كه گیانی له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ند كاتژمێرێكدا یه‌كلا بووه‌وه، له كاتێكدا ئه‌و كات ئه‌نجامی پشكنین له شاری سلێمانی نه‌ده‌كرا و ده‌بوو بنێردرێت بۆ به‌غدا.
هه‌روه‌ها هه‌ر هه‌مان رۆژ كه گیانله‌ده‌ستدانی مامۆستا ئاینییه‌كه‌یان راگه‌یاند، دوو ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی بران بۆ نه‌خۆشخانه و هه‌ر هه‌مان ئێواره رایانگه‌یاند كه ئه‌وانیش توشبووی كۆرۆنان، له كاتێكدا پشكنینه‌كان 24 بۆ 48 كاتژمێریان پێویست بووه له‌و كاته‌دا تا سه‌د له سه‌د دڵنیا بن له‌وه‌ی كه ئایا ئه‌و كه‌سه توشبووی كۆرۆنایه یاخود نا.
هه‌روه‌ها حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی دووه‌م و سێهه‌میش هاوكاته له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له شاره‌كانی هه‌رێم.
جگه له‌م حاڵه‌تانه‌ی گیانله‌ده‌ستدان، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له ئاماره‌كانی هه‌رێم و دڵخۆشكه‌رن دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک مانگ بەسەر تۆمارکردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم، رۆژی یەکشەممە وەزیری تەندروستی رایگەیاند، تەنها یەک تووشبوو باری تەندروستی ناجێگیرە و له به‌شی چاودێری ورددایە، (كه ناسراوه به ئای سی ی‌و)، هیچ نه‌خۆشێكی تر پێویستی به هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد نه‌بووه، له كاتێكدا له هیچ وڵاتێكی جیهاندا شتی وا روی نه‌داوه، كه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی توشبووه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوه‌ی هه‌رێم سه‌روو 200 حاڵه‌ت بن. كه ئه‌مه‌ش بۆته جێی گومان لای هه‌ندێك پزیشك و پێیان وایه راگه‌یاندنی حاڵه‌ته‌كانی توشبوو به كۆرۆنا راسته‌قینه نین و حكومه‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به مه‌به‌ست ئه‌و داتایانه راده‌گه‌ێنن.
جگه له‌و گومانانه‌ی سه‌ره‌وه، خاڵێكی ده‌گمه‌ن له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاندووه كه گوایه توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنان، ئه‌وه‌یه كه هیچ كام له توشبووه‌كان هیچ نیشانه‌یه‌ك یاخود ته‌نانه‌ت نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزای ئاساییشیان پێوه نییه، به‌ڵكو هه‌مویان له‌و شوێنانه‌ی كه كەرەنتین كراون ژیانی ئاسایی به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له زۆر حاڵه‌تدا وه‌رزش و یاری ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش له هیچ وڵاتێكی جیهاندا روینه‌داوه كه ڤایرۆسی كۆرۆنای گه‌یشتبێتێ.
ره‌نگه پرسیارێكی تر لای هاوڵاتییان ئه‌وه بێت، كه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مه ده‌كات؟ چ سودێك ده‌بینێت؟ چ حكومه‌تێك هه‌یه له جیهاندا. هاوڵاتییانی خۆی بترسێنێت و داتای ناراست بڵاوبكاته‌وه تایبه‌ت به كۆرۆنا؟
به‌شێك له په‌رله‌مانتار و رۆژنامه‌نوسان پێیان وایه كه حكومه‌تی هه‌رێم په‌تای كۆرۆنای قۆستۆته‌وه تا وه‌ك به‌هانه‌یه‌ك به‌كاری بهێنێت بۆ پێنه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، هه‌رچی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژبكاته‌وه، ئه‌وا بیانوی زیاتری به‌ده‌سته‌وه ده‌بێت بۆ نه‌دانی مووچه به فه‌رمانبه‌ران، كه وا تا ئێستا مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2019ی نه‌داوه و بۆ 60 رۆژ ده‌چێت به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا ته‌ندروستی هه‌رێم و به‌شێك له پزیشكان ده‌ڵێن كه گوایه ئاستی به‌رگری له‌شی هاوڵاتییانی هه‌رێم به‌رزه، یاخود به هۆی ڤاكسینی نه‌خۆشی سیله‌وه‌یه كه پێشتر زۆرینه‌ی هاوڵاتییانی هه‌رێم وه‌ریانگرتووه، بۆیه هیچ نه‌خۆشێك پێویستی به هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد نییه، به‌ڵام هه‌ندێك پزیشكی تر ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بونی هه‌یه، ئه‌وا ده‌بوو حاڵه‌ته‌كان دیاربوونایه و نه‌خۆشیش هه‌بووایه له به‌شی چاودێری ورد. هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری عیراق، چونكه هه‌رێمی كوردستان و عیراق یه‌ك سیستمی ته‌ندروستی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و هه‌ردووكیشیان ڤاكسینی دژه سیلیان به‌كارهێناوه له ساڵانی رابردودا.
هــ. ر
PM:09:23:05/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 3972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت