ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سێ كه‌سی دیكه له سنوری پارێزگای سلێمانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه هه‌ر سێكیان ئافرتن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه 5ی نیسانی 2020، رایگه‌یاند كه لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران.
وتیشی هه‌رسێ توشبوه‌كه ئافرەتن و تەمەنیان (20) و (24) و (28) ساڵه و هەموویان بەرکەوتەی توشبوی پێشوون و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هه‌رێم، تائێستا 236 کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 85 حاڵەتی چاکبوونەتەوە.
PM:09:20:05/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 5168
جار خوێنراوه‌ته‌وه