وێستگه نیوز-
ئه‌مرۆ ترامپ سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌واشنتۆنی پایته‌خت، ڕایگه‌یاند كه له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا زۆرترین خه‌ڵك به‌نه‌خۆشی كۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبوك له‌ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵمه‌تی "ترامپ به‌رگری له‌ش داده‌به‌زێنێت" له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چالاكه‌وانی مه‌ده‌نی و به‌رێوه‌چوو.
ترامپ له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وتی"دۆخی كۆرۆنا وه‌ك دۆخی شه‌ڕ وایه. ته‌نها له‌شه‌ڕدا به‌و ژماره‌یه خه‌ڵك ده‌بنه قوربانی".
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ كرد كه ئیداره‌ی ووڵاته‌كه‌ی له‌هه‌وڵدایه بۆ كۆنترۆڵكردنی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه.
له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی دۆناڵد ترامپ ژماره‌یه‌ك چالاكه‌وانی مه‌ده‌نی هه‌ڵمه‌تی "ترامپ به‌رگری له‌ش دائه‌به‌زێنێت" یان به‌رێوه برد.
هاوكات ژماره‌یه‌كی تر له‌ڕه‌خنه گران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد كه ترامپ له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانیدا به‌رگری له‌شی ئه‌مه‌ریكاییه‌كان داده‌به‌زێنێت.
له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ریش ئهكاوتهكهی ترامپ رووبه‌روی چه‌ندین ڕه‌خنه بۆیه‌وه. ئه‌گه‌رچی ترامپ به‌پێی داتاكانی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی قسه ده‌كات.