هه‌ولێر.. به‌رده‌وامی رێ و شوێنه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ
وێستگه نیوز-
وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی شاری هه‌ولێری ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه " لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، 18 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووێکی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن و دانیشتووی چەند گەڕەکێکی جیاوازی شاری هەولێرن.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه کۆی گشتی تووشبووانی پرسەی ماتەمینیەکەی گەڕەکی کارێزان بووە 32 تووشبوو.
به‌م 18 كه‌سه‌وه تاوه‌كو ئێستا 132 هاوڵاتی له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشی په‌تای كۆرۆناوه چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن و پێشتریش زیاتر له 60 هاوڵاتی تر نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه.
تاوه‌كو ئێستا له‌سنوری هه‌رێمی كوردستان سێ هاوڵاتی به‌و ده‌رده كۆچی دواییان كردووه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌چین بڵاوبۆوه دوای ئه‌وه ڤایرۆسه‌كه ئێرانی ته‌نی و له‌ئێستادا سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرتۆته‌وه.
ماڵپه‌ڕی Worldometer بڵاوی كرده‌وه یه‌ك ملیۆن و ١٣٠ هه‌زار و ١١٤ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان تۆمار كراون و ٦٠ هه‌زار و ١١٣ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌رزترین رێژه‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی گیانیان له ده‌ستداوه له ئیتاڵیا تۆمار كراوه كه ١٤ هه‌زار و ٧٨١ كه‌سن. به دوای ئه‌ویشدا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین تووشبوو گیانیان له‌ده‌ست داوه به‌مجۆره‌یه: ئیسپانیا ١١ هه‌زار و ٧٤٤ كه‌س، ئه‌مریكا حه‌وت هه‌زار و ٤٠٣ كه‌س، فه‌ڕه‌نسا شه‌ش هه‌زار و ٥٠٧ كه‌س، به‌ریتانیا سێ هه‌زار و ٦٠٥ كه‌س و ئێرانیش سێ هه‌زار و ٤٥٢ كه‌س.
چینیش كه ڤایرۆسه‌كه له‌وێوه سه‌ری هه‌ڵداوه به گیانله‌ده‌ستدانی سێ هه‌زار و ٣٢٦ كه‌س له ریزی حه‌وته‌مدا دێت.
AM:10:16:05/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 5304
جار خوێنراوه‌ته‌وه