نرخی نهوت لهبازاڕهكانی جیهان
نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت به 34 دۆلار و 83 سەنتە.
وێستگه نیوز-
ئەمڕۆ یهكشهممه 4ی نیسانی 2020، نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان وهك دوێنێ بهجێگیری مایهوه.
نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت به 34 دۆلار و 83 سەنتە، هاوكات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش 28 دۆلار و 97 سەنتە.
زیانە ئابوورییەکانی کۆرۆنا زۆر بواری گرتووەتەوە لەوانە بواری گەشتیاری و بەرهەمهێنان و دەستی کار و لەناویشیاندا گورزی کوشندە بەر بازاڕی نەوت کەوتووە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانیش، دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی رێکنەکەوتنی روسیا و سعودیەیە لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بەو پێیەی ئەو دوو وڵاتە لە دوای ئەمریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتن لە جیهاندا.
هاوکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خواست لەسەر نەوت لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
AM:09:56:05/04/2020
ئهم بابهته 7752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت