به‌هۆی ته‌قینه‌یه‌كه‌وه كارمه‌ندێك گیانی له‌ده‌ستدا
سەروەت عەبدوڵا پێنج ساڵه له‌به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی كاروباری مین له‌سلێمانی دامه‌زراوه
وێستگه نیوز-
سەروەت عەبدوڵا بەهۆی رووداوی تەقینەوەی مینەوەدوێنێ لە دەوروبەری گوندی گەچێنە لە پارێزگای هەڵەبجە گیانیلەدەستدا.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی بڵاویکردەوە، ناوبراو کارمەنده لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی.
گیانله‌ده‌ستانی ناوبراو هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی هۆشیاربوونه‌وه‌ی مین.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه كه سه‌روه‌ر عه‌بدوڵا "بەهۆی روداوی تەقینەوەی مینەوە لە دەوروبەری گوندی گەچێنە لە پارێزگای هەڵەبجە گیانی سپارد و شەهید بو".
ناوبراو پێنج ساڵه له‌به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی كاروباری مین له‌سلێمانی دامه‌زراوه‌و له‌دایكبووی ساڵی 1989ی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و نه‌چۆته ژیانی هاوسه‌ره‌ییه‌وه.
AM:09:11:05/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت