دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وامه
هه‌مائاهه‌نگی له‌نێوان ده‌زڤا په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ دابه‌شكردنی مووچه كراوه
وێستگه نیوز-
ئه‌مرۆ مووچه‌ی مانگی 12ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت و وابڕیاره به‌هه‌مائاهه‌نگی ده‌زگاكانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی تر به‌پێی ڕیزبه‌نده بڵاوكراوه‌كه به‌رده‌وام بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌شده‌كرێت، به‌و پێیه‌ش ئاماده‌كاری كراوه بۆ هاتووچۆی ئه‌و توێژه‌و كارمه‌ندانی بانكه‌كانی هه‌رێم تاوه‌كو مووچه‌ی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش بكرێت.
له‌و باره‌یه‌وه وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبین، بەپێی ئەو خشتەی پێشتر راگەیێندراوە دابەشدەکرێت جگە لە خانەنشینی.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە کردووە، لەبەر زۆریی ژمارەکەیان دابەشکردنی مووچەی خانەنشینکراوان خراوەتە چەند رۆژێک.
خشته بڵاوكراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه تێكراوه ككه رۆژانی 6 و 7ی نیسان، موچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه، رۆژی 6ی مانگیش، موچه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و هه‌روه‌ها رۆژی 7ی ئه‌و مانگه، موچه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی 8ی نیسان موچه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان دابه‌شده‌كرێت، رۆژی 9ی هه‌مان مانگیش، موچه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌شده‌كرێت.
له‌رۆژانی 8 و 9 نیسانیش، موچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو 29ی ئازاری 2020، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردووی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد.
AM:08:08:05/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 14624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت