قاهیره...نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی شێر په‌نجه به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناوه داده‌خات
په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی وه‌رم له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر
وێستگه نیوز-ئاژانسه‌كان
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت 17 حاڵه‌تی تووشبوونی كۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی شاری قاهیره‌ی میسر هه‌یه. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاری داخستنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی دا.
ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كه به‌نه‌خۆشخانه‌ی په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی وه‌رم له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ناسراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و ووڵاته‌وه داخرا دوای ده‌ركه‌وتنی 17 حاڵه‌تی تووشبوونی كۆرۆنا له‌نێو تیمی پزیشكانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌وه.
ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ووڵاتی میسر بۆ چاره‌سه‌ركردنی شێر په‌نجه ئه‌ژمار ده‌كرێت.
تا ئێستا 81 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له‌نێو پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ووڵاتی میسر بوونی هه‌یه.
AM:07:36:05/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 1544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت