به‌ریتانیا 4000 زیندانی ئازاد ده‌كات
فۆتۆ : بی بی سی له‌گێتییه‌وه وه‌ریگرتووه
وێستگه نیوز- بی بی سی
وه‌زاره‌تی دادی بریتانیا، ئاشكرای كرد كه بڕیاریانداوه 4000 هه‌زار زیندانی ئازاد بكه‌ن له 29 زیندانی وڵاتی بریتانیا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناویاندا بڵاوبۆته‌وه.
وه‌زاره‌تی دادی بریتانیا ئاشكرای كرد ئه‌م بڕیاره ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه ماوه‌ی دوومانگ كه‌متریان ماوه زیندانیكردنیان كۆتایی پێبێت، به‌ڵام ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه له‌تاوانی ترسناك تیگلاون.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بریتانیا دوای ئه‌وه هات كه 88 كه‌س له‌نێو زیندانیانی ئه‌و ووڵاته تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا 1200 زیندانی تر كه‌رنتینه كراون.
AM:07:24:05/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت