ته‌ندروستیی عیراق: 58 كه‌س له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا تووشی كۆرۆنا بوون


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 58 کەسی دیکەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، بەمەش ژمارەی تووشبووان له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان گەیشتە 878 کەس. 
 
ئەمڕۆ شەممە 04-04-2020 بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، لە 24 كاتژمێری رابردودا 58 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە سێ کەسیان لە بەغدا و 9 لە بەسرە و 34 لە نەجەف و لە سلێمانیش چوار و لە هەولێریش شەش کەس کە پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو.

ئه‌مه‌ جگه‌له‌ توشبوونی دوو كه‌سی دیكه‌ لە پارێزگاكانی دیاله‌ و موسەنا به‌ كۆرۆنا و چاكبونه‌وه‌ی 33 کەسیش له‌و ماوه‌یه‌دا.
 
کۆی گشتیی توشبووان لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە گەیشتووەتە 878 کەس لەو ژمارەیە 259 کەس چاکبوونەتەوە و 56 دیکە گیانیان لەدەستداوە.
 
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش لە دوایین راگەیێندراویدا رایگەیاند، تائێستا 214 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیە 74 کەس چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


PM:08:06:04/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت