سهرۆكایهتیی دادگای تێههڵچونهوهی سلێمانی ئاماری راگیراوانی بڵاوكردهوه
وێستگه نیوزـ
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ئاماری راگیراوان (موقوفین) لەلایەن دادگاكانی لێكۆڵینەوە بڵاوكردهوه.
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی رایگهیاندوه: كە بە لەبەرچاوگرتنی هەستیاریی دۆخە گشتییەكە و رەچاوكردنی جۆری تۆمەت و مادە یاساییەكەی و بەپێی یاسا دادوەرانی لێكۆڵینەوە زۆربەی تۆمەتبارانیان بە كەفالەت ئازاد كردووە و هەندێك لە تۆمەتباران تائێستا كەفالەتەكەیان دەستەبەر نەكردووە و دەرنەچوون.
راشیگهیاندوه بەشێكی دیكهش لە تۆمەتباران ناتوانرێت بە كەفالەت ئازاد بكرێن لەبەر ئەوەی تۆمەتەكانیان كوشتن یان بازرگانی مادەی هۆشبەر یان ئەو مادە یاساییانە دەیانگرێتەوە كە بەپێی یاسا شیاوی ئازادكردن بە كەفالەت نین.
PM:05:53:04/04/2020
ئهم بابهته 2600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت