سەنتەری میترۆ پشیتوانی له بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ دەکات
وێستگه نیوزـ
سه‌نته‌ری میترۆ پشتیوانی داخوازییه‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هاوكار بن له دیاریكردنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی له ئه‌ركی رۆژانه‌دان و رێگه نه‌ده‌ن شوناسی ده‌زگاكانیان بۆ شكاندنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ به‌كار بهێنن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی نیسانی 2020، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نوسی وه‌زیری ناوخۆ تیشكی خسته سه‌ر بریاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رۆژنامه‌نوسان ئازادن له روماڵكردن به‌ڵام زۆرێك له رۆژنامه‌نوسان شوناسی رۆژنامه‌نوسان بۆ شكاندنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و كاری تایبه‌ت، به‌كارده‌هێنن.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت پشتیوانی له داخوازییه‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و داوای له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی میدیا ده‌كات رێكاری به په‌له بگرنه به‌ر تا شوناسی سه‌ندیكا و میدیاكان نه‌كرێنه چه‌كێك بۆ شكاندنی بریاره‌كانی خۆپارێزی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ناوخۆ.
ئاشكرایه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان زیاتر له 7 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه و سه‌دان رۆژنامه‌نوسیش شوناسی میدیاكانیان هه‌ڵگرتوه‌و ئه‌ندامی ئه‌و سه‌ندیكایه نیین، پێویست ناكات میدیاكار به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی میدیایان هه‌بێت شوناسی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بۆ كاری تایبه‌ت به‌كار بهێنن.
پێشتریش له چه‌ند لایه‌نێكی ره‌سمی ئاگارداركراوین كه شوناسی رۆژنامه‌نووسی له بازگه‌كانی ناوشارو ده‌ره‌وه زۆر به‌كار دێت ئه‌مرۆش جه‌نابی وه‌زیری ناوخۆ باسی له‌وه‌كرد كه ته‌نها له یه‌ك بازگه‌دا "90 ئۆتۆمبێل شوناسی رۆژنامه‌نوسی ده‌رهێناوه گوایه له ئه‌ركدا بوون".
میترۆ جه‌ختده‌كاته‌وه "نابێت رۆژنامه‌نووس شوناسی رۆژنامه‌نووسی بۆ كاری تایبه‌تی به‌كار بهێنێت وه‌ك پیاسه‌كردن به‌شارو شكاندنی بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ، ئه‌وه‌ی له ئه‌ركدا نییه تكایان لێده‌كه‌ین پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن ".
سه‌نته‌ری میترۆ له ئابی 2009 به هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوس و به‌رگریكاری مافی مرۆڤه‌وه، به هاوكاری رێكخراوی په‌یمانگای رۆژنامه‌نوسانی جه‌نگ‌و ئاشتی IWPRی ئه‌مریكی دامه‌زاروه، به ئامانجی چاودێری ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستانی عیراق.
میترۆ به پێی یاسای رێكخراوه ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 2011 دامه‌زراوه‌و مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه.
له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه هه‌ریه‌ك له رێكخراوه‌كانی په‌یمانگای رۆژنامه‌نوسانی جه‌نگ‌و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گه‌لی نه‌رویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی (IMS)، پاڵپشتی كردوه. بۆ ساڵی 2020 چوار پرۆژه به هاوكاری وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكخراوه‌كانی IMSی ده‌نیماركی وIntenews، جێبه‌جێده‌كات.
PM:04:04:04/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت