بەوێنە..سلێمانی قورسترین سەردەمی کۆرۆنا تێدەپەڕێنێت
وێستگه نیوزـ
شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی نوێی له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه ده‌ركرد.
یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده بوو له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه تا 12ی نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 6ی نیسانی 2020، وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریشیدا سه‌رجه‌م ماركێت و نانه‌واخانه‌و سه‌مونخانه‌كان بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر داده‌خرێن و نابێت بكرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، په‌یامنێری وێستگه نیوز به‌دواداچوونی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كرد و به‌پێی وێنه‌كان كه تایبه‌تن به وێستگه نیوز، شاری سلێمانی خامۆشییه‌كی ته‌واو به‌خۆوه ده‌بینێت و شار به قورسترین ساته‌كانیدا تێده‌په‌ڕێت
PM:03:27:04/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 5732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت