هۆكارێكی زۆری گیان له ده‌ستدان به كۆرۆنا له وڵاتانی پێشكه‌وتوو ئاشكرا ده‌كرێت
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
هونه‌رمه‌ندی كورد خالید ره‌شید، رایده‌گه‌یه‌نێت، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له 50 وڵاتی جیهان ده‌ركه‌وتووه هۆكاری زۆری مردنه‌كان به كۆرۆنا له وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه ده‌رمانی جۆری سیلیان بۆ به‌ركه‌وتووه‌كان به‌كارنه‌هێناوه، به‌روارد به وڵاته هه‌ژارده‌كان كه ئه‌و ده‌رمانه به‌كارده‌هێنن و رێژه‌ی مردنیان كه‌متره.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده كورده له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: پاش لێکۆڵینەوەی ورد لە 50 وڵاتی جیهان و بەراورد کردنیان گەیشتنە دەرئەنجامی ئەوەی لە ئیتالیا، ئیسپانیا، فەرەنسا، هۆڵەندا،
ئەمەریکا و لوبنان کە بە وڵاتانی پیشکەوتو بەناوبانگن کوتان دژی سیلیان هەبوە، بەڵام دوایی وتویانە پێویست نیە لایان بردووە".
ده‌ڵێت: "شەرمیان کردووە کە لە وڵاتانی ئێمە بچن و خۆیان جیا کردوه‌تەوە وتویانە ئەوە نەخۆشی ولاتانی دواکەوتوە".
خالید ره‌شید ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "بەڵام لە وڵاتانی جیهانی سیَیه‌م وه‌ك کوردستان و ئەفریقاو... هتد بەردەوام ڤاکسین یا کوتانی دژ بە نەخۆشی سیل یا توبەرکۆلۆز لە منداڵ دراوە و بەردەوامیشە ئەو میللەتانەی کەئەم ڤاکسینەیان هەیە ریژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا یا نیە یا لەملیۆنیک لەسەدا یەک کەسە، بەڵام لەو وڵاتانەی وەک ئیتالیا‌و ئیسپانیا‌و ئەمریکا لەملیۆنیک لەسەدا 30کەسە".
وه‌ك ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاماژه‌ی پێداوه، "ئەم پەتایە هەموو کەس دەیگریت بەڵام ئەوانەی دەرزی توبەرکۆلۆز کەبەکوردی سیلی پێ دەڵێن زۆر توند نایگرین، چونکە لەسەدا پەنجای لەشمان بەرگری هەیە بۆ ئەو ڤایرۆسە کەکرۆنایە، بۆیە گەر ئەم چاڵە سەرمایەدارەکان بۆ گەلانی هەژاریان هەلکەندبێت وەک هەندێک هیپۆتیز یا گریمانە یا ئەگەر هەیە کە دەڵێن کاری هەندێک سەرمایەداری جیهانیە بۆ کەم کردنەوەی دانیشتوانی زەوی ئەم کەتنەیان کردوە، ئەم جارە خۆیان تێی کەوتن".
به‌پێی ئاماره‌كان تووشبوانی كۆرۆنا له جیهاندا زیاتر له ملیۆنێك كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و رێژه‌ی مردنیش له هه‌ڵكشاندایه، به‌تایبه‌تی له وڵاتانی ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فه‌ڕه‌نساو دواتر ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكی تر.
له هه‌رێمی كوردستانیش بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا 212 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و 74 حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.
هــ. ر
PM:03:22:04/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 10264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت