ئێران.. له ماوهی 24 كاتژمێری رابردوودا 158 كهسی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له دهستدا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 158 کەسی دیکە بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 560 حاڵەتی نوێی تووشبون بە ڤایرۆسەکەش تۆمارکراون.
کیانوش جەهانپور، وتەبێژیوەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی توشبوان بە کۆرۆنا گەیشتووەتە 55 هەزار و 743 کەس و لەو ژمارەیە سێ هەزار و 452 کەس گیانیان لەدەستداوە.
روونیشیکردووەتەوە، باری تەندروستی زیاتر لە چوار هەزار تووشبوو ناجێگیرە و نزیکەی 18 هەزار کەسیش چاکبوونەوە.
ئێران لە ریزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکردووە، بە گوێرەی چاودێرانیش، سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە کاریگەری لەسەر تواناکانی حکومەت بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسەکە هەبووە.
هــ. ر
PM:01:39:04/04/2020
ئهم بابهته 2612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت