كاره‌بای سلێمانی كارمه‌نده ئێشكگره‌كانی له‌رباره‌ی دروستبوونی گرفتی هاتوچۆ ئاگادارده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی كارمه‌نده ئێشكگره‌كانی له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ئاگادار ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته كارمه‌ندانی ئێشكگر له كاتژمێر حه‌وت بۆ نۆ بگه‌نه ده‌وام و خواردنی ئه‌و 24 كاتژمێره له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
له ئاگادارینامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: "پاش راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده له نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه و دروستبوونی گرفت بۆ هاتوچۆی كارمه‌نده ئێشكگره‌كانی كاره‌با، دوای په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی و وه‌زیری كاره‌با و پارێزگاری سلێمانی، بڕیاردراوه كه پێویسته كارمه‌نده ئێشكگره‌كان له كاتژمێر حه‌وت بۆ نۆی به‌یانی بگه‌نه ده‌وام".
ده‌شڵێت: "پێویسته پێداویستی و خواردنی ئه‌و 24 كاتژمێره‌ی له ده‌وامن له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه بۆ خواردن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی له هه‌وڵدایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی هاتوچۆی كارمه‌نده ئێشكگره‌كان و هاتوچۆكردنیان به‌شێوه‌كی گونجاو".
شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی نوێی له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه ده‌ركرد، له‌وانه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه تا 12ی نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 6ی نیسانی 2020.
هه‌ر له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: سه‌رجه‌م ماركێت و نانه‌واخانه‌و سه‌مونخانه‌كان بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر داده‌خرێن و نابێت بكرێنه‌وه.
هــ. ر
PM:01:08:04/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت