چی به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و قه‌ده‌غه 48 كاتژمێرییه‌كه ده‌وترێت؟
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كه‌وته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه
وێستگه نیوز ـ
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر هه‌موو جووڵه‌یه‌ك رابگیرێت و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه بكرێت، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌شێك له هاوڵاتییانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه ره‌خنه‌یان له بڕیاره‌كه گرت.
به‌شێك له‌و هاوڵاتییانه پێیان وایه ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ریكردووه دیراسه نه‌كراوه، چونكه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی بڕیاره‌كه خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ریان كرده سه‌ر ماركێت و نانه‌واخانه‌و سه‌مونخانه‌و خواردنگه‌كان، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنای به ته‌واوی له‌ناوبرد.
هه‌روه‌ك به‌شێكیشیان پێیان وایه حكومه‌ت خۆی بووه هۆی زیادكردنی كۆرۆنا به بڕیاره به په‌له‌كانی، هه‌روه‌ها به‌شێكی تر پێیان وایه بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ك ئه‌وه وایه له رقی هاوڵاتییان ده‌ركرابێت.
شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی نوێی له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه ده‌ركرد، له‌وانه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه تا 12ی نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 6ی نیسانی 2020.
هه‌ر له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: سه‌رجه‌م ماركێت و نانه‌واخانه‌و سه‌مونخانه‌كان بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر داده‌خرێن و نابێت بكرێنه‌وه.
هــ. ر
PM:12:37:04/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 11168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت