سلێمانی زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه‌ی لێدا
ماركێت و دوكانه‌كان له سلێمانی داخران
وێستگه نیوز ـ
سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.
وه‌ك له بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتووه: لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا، بەهەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی، لە مزگەوتەکانەوە پەیامی خۆپارێزیی و خڕاگریی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان و، قەدەغەکردنی هەموو جوڵەیەک بە پێی بەیانی ژمارە 24ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆ دەستپێدەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: لە هەمان کاتدا لەلایەن بەڕێوەبەرایه‌تی بەرگریی شارستانیی سلێمانیەوە لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا، زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ هەمان مەبەست لێدەدرێت.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر داوای پابه‌ندی هاوڵاتیان ده‌كات و ده‌ڵێت: "پێوسیتە هەموو هاوڵاتیان و کۆی داموودەزگاکان پابەندی تەواوی بڕیار‌و رێنماییەکان بن".
شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی نوێی له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه ده‌ركرد، له‌وانه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه تا 12ی نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 6ی نیسانی 2020.
هه‌ر له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: سه‌رجه‌م ماركێت و نانه‌واخانه‌و سه‌مونخانه‌كان بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر داده‌خرێن و نابێت بكرێنه‌وه.
هــ. ر
AM:11:59:04/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 14176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت