قه‌ڵادزێ.. ژنێك به سووتاوی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی نیسانی 2020، ژنێكی دانیشتووی قه‌ڵادزێ به سووتاوی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه، به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌شییه‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی سلێمانی كرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ژنێك به‌ناوی (ع. م. ع) له‌دایكبووی ساڵی 1993، پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی قه‌ڵادزێ، به سووتاوی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "به وته‌ی ژنه‌كه خۆی، نه‌وتی كردوه‌ته سه‌ماوه‌ر و دواتر گڕی گرتووه، به‌ڵام له ئێستادا هۆكاری راسته‌قینه‌ی رووداوه‌كه نادیاره".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی رێژه‌ی سوتاویه‌كه‌ی 90% ه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه رێكخراوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".
هــ. ر
AM:10:09:04/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 1336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت