فه‌ڕه‌نسا له‌ رووی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆناوه‌ پێش چین كه‌وت

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی فەڕەنسا بۆ 82 هەزار و 165 کەس بەرزبووەوە، بەوەش لە رووی زۆری ژمارەی توشبوانەوە چینی تێپەڕاند.

وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا رایگەیاند، لەدوای تۆمارکردنی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە خانەی بەساڵاچووان، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو، 44% بەرزبووەتەوە، هاوکات ژمارەی گیان لەدەستدانیش بەهۆی کۆرۆناوە 61% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە شەش هەزار و 507 کەس.

وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا 17 هەزار و 827 حاڵەتی گومانلێکراو لە ژمارەیەک خانەی بەساڵاچووان هەیە.

پێنجشەممەی رابردوو، لە ژێر فشاری بەشێک لە چاودێراندا، وەزارەتی تەندروستیی فەڕەنسا بۆ یەکەمجار ئامارەکانی گیان لەدەستدانی بە کۆرۆنای لە خانەی بەساڵاچووان لە وڵاتەکەدا بڵاوکردەوە.

بەوەش فەڕەنسا بووە پێنجەم وڵاتی جیهان، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتی چین کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکەبوو، زیاتربێت.

هــ. ر


AM:10:03:04/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو