وهزارهتی تهندروستی ژمارهیهك تووشبووی تری به كۆرۆنا له ههرێم راگهیاند
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، چوار کەسی دیکە لە سلێمانی و هەڵەبجە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەوەش ژمارەی توشبووان بۆ 212 کەس بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسانی 2020، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە سلێمانی و هەڵەبجە دەستنیشانکران، کە سێ پیاو و یەک منداڵن".
روونیشیکردووەتەوە، "سێ لە توشبووان پیاون و لە پارێزگای هەڵەبجەن کە بەرکەوتەی توشبووی پێشوون و یەک توشبووی دیکەش کە منداڵە لە پارێزگای سلێمانییە و بەرکەوتەی توشبووی پێشووە".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا 212 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و 74 حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.
هــ. ر
PM:11:42:03/04/2020
ئهم بابهته 5984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت