وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
وێستگه نیوز ـ
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی سبەینێ شەممە 4ی نیسانی 2020، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر هاتوچۆ بە هەموو جۆرێک لە هەرێم قەدەغەدەکرێت و سەرجەم مارکێت و نانەواخانە و ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاوڵاتیان رێگەپێدراون دادەخرێن.
ده‌قی به‌یاننامه‌کە:
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ وه‌ك پێویست جێبه‌جێنه‌كراوه، بڕیارماندا به ده‌رچوواندنی ئه‌م به‌یانه:
یه‌كه‌م: راگرتنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له گشت پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌رێن و گه‌رمیان و گشت یه‌كه كارگێڕییه‌كانیان) بۆ ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێر، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات پێویسته له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ی راسپێردراو به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری راگرتنی هاتووچۆ ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
دووه‌م: هه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكی سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ئاسایش و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به هێزه‌كانی ئیتحادی عێراقین و له‌ناو هه‌رێم خزمه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ئه‌ركی فه‌رمیدا نه‌بن و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی یان ناسنامه‌ی سه‌ربازی به‌كاربێنن بۆ شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ پێویسته له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رابمه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر له هه‌ر پۆست و پایه‌كدا بن و پێویسته بیسه‌لمێنن كه له ئه‌ركی فه‌رمیدان.
سێیه‌م: پزیشك و كارمه‌ندان و ستافی كارگێڕی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر له ئه‌ركی فه‌رمیدا نه‌بن و ئۆتۆمبێل یان ناسنامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌كاربێنن بۆ شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ پێویسته له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌رداگبیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و پێویسته بیسه‌لمێنن كه له ئه‌ركی فه‌رمیدان.
چواره‌م: پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه له‌و ماوه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت به مه‌رجێك وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته پێشوه‌خت هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاریزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بكه‌ن بۆ رێكخستنی شێوازی دابه‌شكردنی مووچه و پێویسته له بانكه‌كان مه‌ودای نێوان دوو كه‌س له 2 دوو مه‌تر كه‌متر نه‌بێت و گشت ریكاره‌كانی خۆپاراستن به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بگیرێنه‌به‌ر.
پێنجه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت ئه‌و ریگه پێدانانه‌ی كه پێش ئێستا دراون له لایه‌ن پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و یه‌كه كارگێڕییه‌كانیان و گشت داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت بۆ هاتووچۆكردن به‌و ریگه پێدانانه‌شه‌وه كه له ١ی شه‌و تا ٦ی به‌یانی ده‌دران به هاووڵاتیان.
شەشەم: گشت مارکێتەکان و نانەواخانەکان و ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاوڵاتیان رێگەپێدراون دادەخرێن، جگە لە دەرمانخانەی ئێشکگر کراوەدەبێت.
حەوتەم: پێویستە لەسەر پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان لە ماوەی ئەو ٤٨ کاتژمێرەی کە لەسەرەوە دیاریکراوە دیراسەتی بابەتی چۆنیەتی پێشکەشکردنی هەندێک ئاسانکاری سنوردار بۆ بەردەوام بوونی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتیان بکەن و ئەو پێشنیارانە بەرزبکەنەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستی بڕیاردان.
هەشتەم: ئاڵوگۆڕکردنی بازرگانی لە دەروازە سنورییەکان و نێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەوام دەبێت بەپێی ئەو ڕێنماییانەی کە پیش‌تر بڕیاری لەسەردراوە.
نۆیەم: ئەم بەیانە لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ جێبەجێدەکرێت.
PM:11:22:03/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 18840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت