له‌كامپێكی ئاواره‌كان له رۆژئاوای كوردستان ئاگر كه‌وته‌وه و قوربانی لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوز ـ ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی
له‌ناوچه‌ی دێركی رۆژئاوای كوردستان ئاگر له كامپی نه‌ورۆزی ئاواره‌كانی سه‌رێكانی و گرێسپی كه‌وته‌وه و له ئه‌نجامدا سێ منداڵ به‌هۆی سووتانه‌وه گیانیان له ده‌ستداو ژماره‌یه‌كی تریش بریندارن.
موراد خاڵتی، له رۆژئاوای كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكه‌وه له كامپی ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان كه ئاواره‌كانی سه‌رێكانی و گرێسپی لێیه، ده‌یان خێمه سووتان و زیانی گیانیشی لێكه‌وته‌وه.
وتیشی: "هه‌شت كه‌س سوتاون، كه سێ منداڵ گیانیان له ده‌ستداوه، هه‌روه‌ك سێ كه‌سی تریش به سه‌ختی بریندار بوون، دوو كه‌سی تریش برینه‌كانیان سوكه".
له باره‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌وه وتی: "به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه ئاگره‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".
هــ. ر
PM:10:47:03/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت