وەزیری خوێندنی باڵا داوایەک لەپلە تایبەکانی وەزارەتەکەی دەکات
وێستگه نیوز ـ
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له پله تایبه‌ته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌كات سه‌دا 25ی مووچه‌كانیان ببه‌خشن به كه‌سانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی رێكاره‌كانی كۆرۆنا به‌سه‌ر به‌شێك له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی هێناوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی د. ئارام محه‌مه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كه ئاڕاسته‌ی پله تایبه‌ته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردووه هاتووه: "وەک ئاگادارن بەھۆی پەتای کۆرۆنا و لێکەوتە ئابووری و دارایی و تەندروستییەکانەوە بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەشێک لە ھاونیشتمانییەکانمان رووبەڕووی دۆخێکی سەختی ئابووری و بژێوی بونەتەوە،
".
ده‌شڵێت: "لەو سۆنگەیەشەوە ئەنجومەنی وەزیران (کەمپەینی بەیەکەوە بەھێزترین)ی راگەیاندوە و بەشێکی زۆری سەرمایەدار و دەوڵەمەندە نیشتیمانیەکانی گەلەکەمان بەسەخاوەت و دڵئاوەلاییەوە بەشداری جوامێرانەیان لەو کەمپەینەدا کردوە، ھەروەھا دوێنێ ھاورێکانم لە ئەنجومەنی وەزیران نیوەی مووچە و دەرماڵەکانی دوو مانگی خۆیان بەخشییە ئەو کەمپەینە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "لە ئێستاشدا بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەو کەمپەینە داواکارم لە ئێوەش خۆتان و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆكان بەشدار بن بە بەخشینی بەشێک لە مووچەی یەک مانگی خۆتان کە لە25٪ کەمتر نەبێت.
كه‌مپینی (به‌یه‌كه‌وه به‌هێزترین)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تا ئێستا زیاتر له 18 ملیۆن دۆلاری له سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌مه‌ندان كۆكردووه‌ته‌وه و بڕیاره به‌سه‌ر كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژاردا دابه‌ش بكرێت، به‌تایه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی رێكاره‌كانی رێگری كردن له ڤایرۆسی كۆرۆناوه تووشی زیان بوون و بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر كاری رۆژانه بووه.
له هه‌رێمی كوردستان له 14ی مانگی ئازاری 2020، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌سه‌رجه‌م شاره‌كان راگه‌یه‌ندراوه و دوكان و بازاڕه‌كانیش داخراون، ئه‌مه‌ش زیانی به به‌شێك له هاوڵاتییان گه‌یاندووه، له نوێترین بڕیاریشدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی بۆ 10ی ئه‌م مانگه درێژ كرده‌وه.
هــ. ر
PM:08:10:03/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 3536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت