شهش تووشبووی كۆرۆنا له دهۆك چاكبوونهوه
فۆتۆ: ئهرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
بهڕێوهبهرایهتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، لە کۆی 12 تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکەدا شەشیان بە تەواوی چاکبوونەتەوە، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە هەرێمدا چاکبوونەتەوە گەیشتە 68 کەس.
ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسانی 2020، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، شەش توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیرە.
دەشڵێت، "ئەو شەش کەسە پشکنینی تایبەتییان بۆ کراوە و بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان تەواو چاکبوونەتەوە".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا 204 کەس لە هەرێمدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە ژمارەیەش 68 حاڵەتی چاکبوونەوە و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
هــ. ر
PM:07:41:03/04/2020
ئهم بابهته 2380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت