بانكی ناوهندی هۆكاری بهرزبوونهوهی نرخی دۆلار ئاشكرا دهكات
نرخی دۆلار دابهزی
وێستگه نیوز ـ
بانکی ناوەندیی عیراق هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئاشکراکرد و رایگەیاند، هۆکارەکەی بۆ نزمبوونەوەی نرخی نەوت و کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسانی 2020، بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند: "بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی هەیە بە دابەزینی نرخی نەوت و کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەکردنی هاتوچۆ، کە بووەتە هۆی وەستاندن یان کەمبونەوەی چالاکی ئابووری".
ئەوەشی راگەیاندووە، "هەر یەک لەوانەی سەرەوە لەگەڵ کۆمەڵێک هۆکاری دیکەی وەک، بەشێکی خەڵک دیناریان زۆرتر گۆڕیوەتەوە بە دۆلار، بوونەتە هۆکارێک بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکەی".
ئەوەش هاتووە: پێشبینیدەکرێت بە دەستێوەردانی بانکی ناوەندیی و لە هەفتەی داهاتووەوە، کە پێشبینیش بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکرێت، ببێتەهۆی هێوربوونەوەی دۆخەکە و نرخی دینار روو لە بەرزبوونەوە بکات.
روونیشکراوەتەوە، "بانکی ناوەندیی لە هەفتەکانی داهاتوودا دەرگاکانی بەڕووی فرۆشتنی دۆلاردا دەکاتەوە".
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانە ئابورییەکانی کە زۆر بواری گرتووەتەوە، لەوانە بواری گەشتیاریی و بەرهەمهێنان و دەستی کار و لەناویشیاندا گورزی کوشندە بەر بازاڕی نەوت کەوتووە، هاوکات، خواست لەسەر نەوت لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
له لاسیهكی دیكهوه ئێوارهی ئهمڕۆ ههینی 3ی نیسانی 2020، لهكاتی داخستنی بازاڕ، نرخی 100 دۆلار به 123 ههزار و 500 و دینار بوو.
هــ. ر
PM:07:26:03/04/2020
ئهم بابهته 20348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت