به وێنه.. به‌هۆی هه‌وره بروسكه‌وه 100 قاز و قوڵینگ مرداربوونه‌وه
وێنه‌كان له واڵی رۆژنامه‌نووس ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی وه‌رگیراون
وێستگه نیوز ـ
له بناری چیای مامه‌ڕووت-ی سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌سرێ قه‌زای چۆمان، نزیكه‌ی 100 باڵنده‌ی جۆری قازو قوڵینگ به‌هۆی هه‌وره بروسكه‌وه مرداربوونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له قه‌زای چۆمان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ی نیسانی 2020، به‌هۆی هه‌وره بروسكه‌وه نزیكه‌ی 100 باڵنده‌ی كێوی له جۆری قاز و قوڵینگ مرداربوونه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "قاز و قوڵینگه‌كان له بناری چیای مامه‌ڕووت سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌سرێ كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و میرداربوونه‌وه".
PM:06:38:03/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 17144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت