كچه هونه‌رمه‌ندێكی باكوری كوردستان دوای 288 رۆژ له‌مانگرتن گیانی له ده‌ستدا
هێلین بۆله‌ك
وێستگه نیوز ـ ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی
هێلین بۆله‌ك، هونه‌رمه‌ند و ئه‌ندامی گروپی یۆرووم بۆ هونه‌ری، دوای مانگرتنی بۆ ماوه‌ی 288 رۆژ له خواردن و خواردنه‌وه، ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.
هێلین بۆله‌ك، ساڵی رابردوو چه‌ند ئه‌ندامێكی گروپه‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستگیركران، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا مانگرتن له هه‌موو چالاكییه‌ك و خواردن و خواردنه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3ی ئازاری 2020، دوای مانه‌وه‌ی 288 رۆژ له مانگرتن خواردن و خواردنه‌وه، هێلین له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆچی دوایی كرد.
گرووپی یۆروم، گرووپێکی موزیکی شۆڕشگێڕیی سۆسیالیستییە و ساڵی 1985 لە تورکیا دامەزراوە. ئێستا زۆرینەی ئەندامەکانی لە زینداندان.
هەریەکە لە ئیبراهیم گۆکچەک، مستەفا کۆچاک و هێلین بۆلەک لە دژی زیندانیکردنی ئەندامانی گرووپەکە دەستیان بە مانگرتنی بێ‌سنوور لە خواردن کردبوو.
لە کۆمێنتی یەکەمدا چەند بەرهەمێکی بەناوبانگی گرووپەکەم داناوە - کوردی و تورکی.
هــ. ر
PM:05:44:03/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 16228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت