ههنگاو: گهنجێكی كورد له ژێر ئهشكهنجهی هێزه ئهمنییهكانی ئێران گیانی له دهستدا
فۆتۆ: ههنگاو
وێستگه نیوز ـ
مێرمنداڵێکی کورد کە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، پاش گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی میاندواو لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە کوژرا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی رۆژی پێنچشەممە 2ی نیسانی 2020، دانیال زەینەلعابدین، خەڵکی مەهاباد، کە سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە لە بەندیخانەی ناوەندیی میاندواودا گیانی له دهستدا.
ههروهك بڵاویكردووهتهوه: ئەو گهنجه کە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەیدا تەمەنی لە خوار 18 ساڵ بووە و سزای سێدارهی بە سەردا سەپابوو، چەند رۆژ پێش و پاش شۆڕشی بەندکراوانی بەندیخانەی مەهاباد دوور خرابۆوە بۆ بەندیخانەی میاندواو.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئهو گهنجه كورده رایگەیاندبوو، رۆڵەکەیان لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەتییەکانی بەندیخانەی میاندواو گیانی لە دەست داوە.
ئەو سەرچاوە وتویشی کە بەرپرسانی بەندیخانە رایانگەیاندووە کە خۆی کوشتووە، بەڵام ئاسەواری ئەشکەنجە بە هەموو لەشیەوە دیار بووە.
دانیال زەینەلعابدین، لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی کەماڵ ئەسغاری و دانیال دیوانی ئازەر، لە هاوینی 2017دا، یەکێک لە هاوڕێکانی خۆیان بە ناوی سادق بەرمەکی، تەمەن 19 ساڵیان کوشتبوو. هەر سێکیان لە زستانی 2018، بە سێدارهدان سزادرابوون، سزاكهشیان لە دیوانی بەرزی وڵاتدا پەسند کرابوو.
لە کاتی شۆڕشی بەندکراوانی بەندیخانەی مەهاباد سەرچاوەیەکی ئەمنی بە هەنگاوی راگەیاندبوو کە، بەشێک لەو بەندکراوانە سزا دەدرێن و بۆ بەندیخانەکانی میاندواو، خۆی و نەغەدە دوور دەخرێنەوە.
هــ. ر
PM:04:59:03/04/2020
ئهم بابهته 3924
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت