توانا عوسمان: له‌گه‌ڵ هاریكاریكردن و به‌خشینم به‌ئاشكرا
توانا عوسمان
وێستگه نیوز-
توانا عوسمان نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ هه‌ینی، ڕایگه‌یاند كه ئه‌و له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی هاریكاریكاری و به‌خشیندایه به‌شێوه‌ی ئاشكرا.
توانا عوسمان وتی "بێگـومان قەیرانی دارایی و ئابوری، بە پیتاک و کـاری خێرخوازی چارەسەر ناکرێ، هەڵمەتی لەوجۆرەش گەردنی بەرپرسیارتی حکومەت ئازاد ناکات به‌ڵام من لەم دۆخە سەختەدا، لایەنگری هاوکاریکردنی ئاشکراو هەڵمەتی بەخشینی شەفافم، بۆئەوەی هیچ دەوڵەمەند و کۆمپانیا و پارەدارێک بەناوی نهێنیەوە خۆی نەشارێتەوە لەئەرکی هاوکاری.".
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی "هاوکاری شەفاف و ئاشکرا، چاولێکەری پۆزەتیڤ دروستدەکات، پێشبڕکێی ناو سەرمایەداران دەخوڵقێنێت، ڕەنگە کلتوری بەخشندەیی و هاریکاری ڕێکخراویش بهێنیتەوە ئاراوە وەک ئەوەی لەخۆرئاوا دادمودەزگا بەناوبانگەکان دەیکەن."
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "ئێستا سەدان کەس و لایەن بەناوی ئەوەی "پێویست ناکات کەس بزانێت" خۆیان لەو ئەرکە گرنگە شاردۆتەوە کە دۆخی سەختی ئێستا دەیخوازێت. بوار بدەن کەبەئاشکرا باج نادەن، با بەئاشکرا هەڵمەتی بەخشین بکەن.".
ئه‌م بۆچونه بۆچونێكی جیاوازه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و بۆچونانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا دژی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به‌خشینانه بڵاوكرایه‌وه كه پێیانوابوو هه‌ڵمه‌تی به‌خشین ده‌بێت به ئاشكرا نه‌بێت.
PM:03:47:03/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 4716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت