هاتووچۆی سلێمانی: رۆژانە 250 تا 300 مۆڵەت وەردەگیرێت

‌دیمه‌نێكی‌ سلێمانی‌.... پێش ده‌ستپێكردنی‌ بڵاوبونه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، رۆژانە نزیكەی 250 تا 300 مۆڵەت لەو شۆفێرانە وەردەگیرێت كە پابەندی رێنماییەكان خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا نابن.

رائید كاروان حەمەسدیق، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە وێستگە نیوزی راگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونی شۆفێران بەڕێنماییەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا و هاتنە دەرەوەیان، رۆژانە نزیكەی 250 تا 300 مۆڵەت لەشۆفێران وەردەگیرێت، كاتێك دەوامیش ئاسایی بۆوە، مۆڵەت بەو شۆفێرانە دەدرێتەوە، غەرامەكردنی ئەو شۆفێرانەش بەپێی بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆیە.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەر شۆفێرێك لەكاتی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا بێ وەرگرتنی رێگەپێدان بێتە دەرەوە، بڕی 100 هەزار دینار غەرامە دەكرێت.

لەڕۆژی 14ی ئازارەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی داوە، لەتازەترین هەنگاویشدا حكومەتی هەرێم بڕیاریدا ئەو قەدەغەیە تا رۆژی 10ی نیسان درێژ بكاتەوە.


PM:03:10:03/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 3200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت