به‌یاننامه‌: دەسەڵاتی‌ هه‌رێم ستافی‌ ته‌ندروستی‌ به‌كاردێنن بۆ به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی‌ ئازادی‌

‌‌پۆلیسی سلێمانی له‌ گوندی ئه‌ڵمانی



وێستگه‌ نیوز-

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵێك له‌كه‌سایه‌تی‌ و په‌رله‌مانتارو مامۆستای‌ زانكۆو رۆژنامه‌نوس و رۆشنبیر، دژی‌ هه‌وڵی‌ ده‌ستگیركردنی‌ شاسوار عه‌بدولواحیدی‌ سه‌رۆكی‌ جولانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ و هه‌روه‌ها دژی‌ ده‌ستگیركردنی‌ رۆژنامه‌نوس هێمن مامه‌ند ده‌وه‌ستنه‌وه‌.

به‌یاننامه‌-

لەکاتێکدا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە هاوڵاتییان لە دۆخێکی دەروونیی ناجێگییردان و لە بارێکی بژێوی خراپدا رۆژانی کۆورەنتین و قەدەغەی هاتوچۆ بەسەردەبەن و، هیچ هەوڵێکی جدیی نابیندرێ بۆ باشکردنی گوزەرانی خەڵک و چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە کەڵەکەبووانەی لە ماوەی حوکمڕانیی خۆیدا ئەم دەسەڵاتە دووچاری ئەم هەرێمەی کردووە.

لەم باروودۆخە ناهەموار و نالەبەردا، دەسەڵاتی سیاسیی لە رێگای ناوەندنێکی حکومییەوە، داوایەکی یاسایی جوڵاندووە لە دژی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی حیزبێکی یاسایی ڕێگاپێدراو لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق و تۆمارکردوە بە تۆمەتی نووسینی "کۆمێنێتێک" و، بە پێی ماددەی 433ی تەشهیری سزادانی عێراقیی و بەبێ گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، هێزی پۆلیس دەنێرنە سەر ماڵەکەی.

ئەوە لە کاتێکدایە شاسوار عەبدولواحید جگە لە لەو مێدیایانەی نزیکن لەخۆی کە خستوویەتە خزمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هۆشیارکردنەوەی خەڵک. هاوکات ئەو نەخۆشخانەیەکیشی خستۆتە خزمەتی وەزارەتی تەندروستییەوە کە هەر کاتێک بیانەوێت دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ خزمەتکردنی تووشبووانی کۆرۆنا.

ئەم داوایە لە کاتێکدایە ماوەیەکە بە هاندانی دەسەڵاتی سیاسیی هەندێک ناوەندی دادگایی لە کوردستاندا دەیانەوێت بەر لەو پەراوێزە لە ئازادیی سیاسیی و رۆژنامەگەرییە بگرنەوە کە بەئاستەم لە کوردستاندا ماوەتەوەو، بەهەموو هێزێکی شاراوەو ئاشکرایانەوە دەیانەوێت هیچ مانایەکی بۆ نەهێڵنەوە.

لەگەڵ هاتنە پێشەوەی دۆخی کۆرۆنا و قەدەغەکردنی هاتوچۆشدا دەسەڵاتی سیاسیی حوکمڕان لە کوردستاندا کە لەسەر و هەموو دەزگا یاساییەکانەوەیە، دەیەوێت سوود لە دۆخی کۆرۆناو قەدەغەکردنی هاتوچۆش وەربگرێت بۆ تەسککردنەوەی ئازادیی سیاسیی و رۆژنامەگەریی، هەفتەی رابردوو لەسەر پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سەر داوای پارێزگاری هەولێر و وەزیری ناوخۆ، رۆژنامەنووس، هێمن مامەند لە زیندان توندکراو، بەپێی بڕیاری دادوەریی لێکۆڵینەوەی هەولێر دەبێت تا ١٤ نیسان ناوبراو لە بەندیخانەدا بمێنێتەوە، ئەمڕۆش لەسەر داوای تەندروستیی سلێمانیی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ دەرچووە.

لە کاتێکدا لەم دۆخەی ئەمڕۆدا هەمووان بە چاوی رێزەوە دەڕواننە ماندووبوون و خۆبەختکردنی ستافی تەندروستیی لە هەرێمی کوردستاندا، بەڵام دەسەڵاتی سیاسیی لەهەرێمدا ئەمانیش بەکار دەهێنێت بۆ بەر تەسککردنەوەی ئازادیی، لە کاتێكدا حەقە خەڵکانی پیشەیی ئەم بوارە ئەم خۆسەپاندنە و بەکارهێنانەی دەسەڵاتی سیاسیی قبوڵ نەکەن.

ئێمە ئەم رۆشنبیر، رۆژنامەوان، پارلمانتار و کەسایەتیانەی خووارەوە دژی ئەو هەنگاوانە دەوەستینەوەو بە پێشێلکردنێکی ناشیریینی دەسەڵاتی سیاسیی و خۆسەپێنی هەرێمی دەزانین بەسەر دەستەبژێرەکانی کۆمەڵگاو خەڵکەوەو، بەهەموو شێوەیەک بە هەنگاوێکی قێزەونی ئەم سیستەمە ناشەفاف و نادیمۆکراسییەی هەرێمی دەزانین، هەربۆیە بۆ دەسەڵاتێک لەبەر نا شەفافیەت و حوكمڕانێتیی شکستخواردووی خۆی، باشترە بیر لەدابینکردنی بژێوی خەڵکی کوردستان بکاتەوە، نەک لەم دۆخە هەستیارەدا دوژمنی زیاتر بۆخۆی دروست بکات.

هەربۆیە دەبێت ئەم دەسەڵاتە هەر زوو لەو داوایانە پاشگەزبێتەوە و چیتر خۆی لەوە ناشیریینتر نەکات کەلەسەر نووسینی چەند وشەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوایی یاسایی تۆمار بکات.

شوان موحەممەد- رۆژنامەنووس
رووپاک ئەحمەد- پارلمانتار
کەمال موحەممەد- هونەرمەند
ئەبووبەکر هەڵەدنی- پارلمانتار
مەسعود عەبدولخالق- نووسەر و رۆشنبییر
سەرچنار ئەحمەد- پارلمانتار
رێبین هەردیی- نووسەر و رۆشنبییر
موسلیم عەبدوڵا قەسرێ- پارلمانتار
ئیسماعیل گەڵاڵیی- پارلمانتاری خولی پێشوو
سۆران عومەر - پارلمانتار
فاچل قەرەداغیی- نووسەر و رۆشنبییر
سەردار موحەممەد- رۆژنامەنووس
کامەران موحەممەد- رۆژنامەنووس- کەنەدا
پ. یاریدەدەر د. رەعد رەفعەت- مامۆستای زانکۆ
عەبدولرەزاق شەریف- نووسەر و چاودێر
د. ھەورامان گەچێنەیی- پارلمانتار
یەحیا بەرزنجیی- رۆژنامەنووس- ئەمریکا
سیروان غەریب- رۆژنامەنووس
د. هەڵگورد حەسەن- مامۆستای زانکۆ
لەتیف فاتیح فەرەج- رۆژنامەنووس
باقر داود- مامۆستای زانکۆ
عبدالرحمن فارس ناسراو بە (ئەبو کاروان)- پارلمانتاری خولی پێشوو
عوسمان شێخ صدیق- پارێزەر
ئیسماعیل حەمەڕەحیم- ڕۆژنامەوان
ئەرسەلان سەیدزادە- راهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی
کاروان ئاوات- دەرهێنەری سینەما
گۆران دیبەگەیی- پارێزەر
جەلال هۆرێنیی- رۆژنامەنووس- کەنەدا
ئاسۆ جەمال- چالاکوان
د. ئەحمەد سماقە- مامۆستای زانکۆ
دانا ساڵح- سەرنووسەری ماڵپەڕی پۆلەتیک
نامیق رەسوڵ- رۆژنامەنووس
شوان صابر- چالاکوان و مافپەروەر
نەریمان سابیر- رۆژنامەنووس
مامۆستا مەلا فایەق- مامۆستای ئایینیی
موحەممەد ئەحمەد- مامۆستای زانکۆ
عەبدولخالق ئەحمەد- مامۆستای زانکۆ
کاروخ عومەر- رۆژنامەنووس
هەژار کەوڵۆسیی- نووسەر و شاعیر
جەمال بێدار نووسەر و ڕۆشنبیر
فەرمان رەشاد- چالاکوانی مەدەنیی
موحەممەد عومەر- مامۆستای زانکۆ
عەبدوڵا ئەحمەد- نووسەر
د.کازم فاروق - پارلمانتار
رەحمان غەریب- رۆژنامەنووس
رابەر جەلال لەتیف- پارێزەر
شازاد جەمال- مامۆستای زانکۆ
پشتیوان عومەر- رۆژنامەنووس
خالید عەبدولکەریم- رۆژنامەنووس
مژدە مەحموود- پارلمانتار
یەحیا نەوزەر عەلیی- رۆژنامەنووس و چالاکوان
د. خالید حەمەنووریی- یاساناس
نەوشیروان موحەممەد- بەرپرسی گرووپی شەقامی هەڵەبجە
سیپان ئامێدیی- پارلمانتار
د. موحەممەد سینەمۆکیی- بانگخواز
عومەر عەلیی- نووسەر و چاودێری سیاسیی
کاوە عەبدولقادر- پارلمانتار
دڵشاد بابانیی- ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانیی نیشتمانیی
سەرکەوت حەمە حسێن- چالاکوانی مەدەنیی
ئاکۆ شێخ موحەممەد چوێسەیی- ماستەر لە ئابووریی
تۆفیق شەدەڵەیی- مامۆستا
عومەر صاڵح- بەرپرسی ڕێکخراوی نیشتیمانی کورد بۆ ژینگە
شۆڕش موحەممەد- رۆژنامەنووس
هەردیی نامیق سەعید- پارێزەر
ئاکام زین الدین غریب- چالاکوان
 پشتیوان ئاوات عەلیی- پارێزەر
فەرەیدوون مەنسووریی- چالاکوانی مەدەنیی
کارزان فازڵ- پارێزەری راوێژکار
ئومێد محمد ساڵح- رۆژنامەنووس و چالاکوان 
عەبدولحەسیب بەرزنجیی- مامۆستای ئایینیی
ژاکاو نەجمەدین عەلی- مامۆستا 
جوامێر سمایل سیان- مامۆستا
بەهێز کامران موحەممەد- خوێندکاری زانکۆ
تابلۆ خورشید جەعفەر- دەروناس 
رێباز صەمەد ئیسماعیل- فەرمانبەر 
فواد فەخرەدین عزیز- نووسەر
زۆراب ئەحمەد حەمەدەمین- شاعیر
نەوشە ئەحمەد- مامۆستا 
نێرگز سەیدفەدین سلیم- یاریدەری پزیشکی 
گەیلان کەریم عومەر- قوتابی زانکۆ
موسەنا عەبدوڵا عەلیی- قوتابی ماستەر لە زانستی ئیسلامیی
عپمان عبداللە امین - مامۆستای ئایینیی
سالار مەحمود ــ ڕۆژنامەنووس
ئازاد مەلا نەبیی- چالاکوان
علی شێخ بەکر- ئەندازیاری کشتوکاڵ
‌ستار ئەحمەد- مامۆستا و ماف پەروەر
‌پارێزەر گۆران دیبەگەیی- هەولێر
سیروان حمە عزیز- چالاکوان
‌سادق شێخ عوسمان- رێکخراوی خانەنشینان
جمال حبیب الله ( بێدار)/شاعیر.
علی حاجی زەڵمیی- نوسەر و ڕۆژنامەنوس
شێرکۆ سعید- چالاکوان
ئەردەڵان شێخ فاتیح بەرزنجی- پارێزەر و ڕۆژنامەنووس
فەرەیدون جاف- فێدراسیۆنی رێکخراوە کشتوکاڵیەکان
هێمن بەرزان -چالاکوانی مەدەنی
سعدی مصگفی عبدالرحمن- ئەندازیار
سەرباز یوسف گۆران- چالاکوان
ئەکبەر غریب ئەحمەد- نوسەر
پشتیوان لوقمان- چالاکوان
ئیبراهیم مجید- مامۆستای زانکۆ
فلاح حسن فرج- مامۆستا
پەروین عەزیز- چالاكوان
عوسمان ساڵح-  كارمەندی تەندروستیی
مجاهد محمد امین- مامۆستایانی ناڕازی هەڵەبجە
ئومێد ساڵح- ڕۆژنامەنوس
قیس نجم الدین عمر- ڕاهێنەری وەرزشیی- نەرویج
سامان حوسەین- کەم ئەندامان
کوێستان حەمەد محی الدین- چالاکوان
مەدینە کریم موحەممەد- چالاکوان
دڵشاد میرانیی- چالاکوانی مەدەنیی
ھەردی ئەنوەر- ڕاگەیاندکار- ئەمریکا
علی عبدالله- مافناس
نزار کەمال- چالاکوانی مەدەنیی
عومەر کریم ئەحمەد- مامۆستا
یاسر یەحیا- چالاکوان
مەسعود سەرچناریی- نوسەر و رەخنەگر - بەریتانیا
   

کۆمەڵێک کەسایەتیی و پارلەمانتار و رۆشنبییر


PM:02:54:03/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو