ئێران ... له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 134 كه‌س به كۆرۆنا مردوون
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز-
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ هەینی رایگەیاندوە، 2715 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 134 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، ئاماری تووشبووان و گیان له‌ده‌ستدانی بڵاوكرده‌وه ڕایگه‌یاند ژماره‌ی تووشبووان به‌و نه‌خۆشییه گه‌یشتۆته 53 هه‌زارو 183 كه‌س ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2715 حاڵه‌تی نوێ تۆماركرا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانیش گه‌یشتۆته 3294 كه‌س ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی 134 گیان له‌ده‌ستدانی تر تۆماركراوه.
تا ئێستا لەسەر ئاستی جیهان ملیۆنێك و 30 هەزارو 193 كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 219 هەزارو 837 كەس چاكبونەتەوە و پەتاكەیان پەڕاندوە، 756 هەزارو 158 كەسیش لەئێستادا هەڵگری ڤایرۆسەكەن هاوكات 54 هەزار و198 كەسیش گیانیانلەدەستداوە.
PM:01:52:03/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 6504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت