به‌وێنه: شازاده له‌چێشتخانه‌یه‌ك خواردن دروست ده‌كات
سوید
وێستگه نیوز-
له‌دوێنێوه وێنه‌كانی ڤیکتۆریا شازادەی سوید و جێگرەوەی تەختی پاشایی سوید كه له‌چێشتخانه‌يه ك خۆی خواردن بۆ هه‌ژاران دروست ده‌كات به‌فروانی له‌میدیاكانی سوید و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆته.
له‌وێنه‌كاندا شازاده ڤیكتۆریا به‌جلی تایبه‌تی خواردن دروستكردنه‌وه ده‌بینرێت و سه‌رقاڵی دروستكردن و ڕه‌وانه‌كردنی خواردنه، كه میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سوید ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه خواردن بۆ هه‌ژاران دروست ده‌كات.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی شازاده‌ی سوید له‌كاتێكدایه كه جیهان ڕووبه‌روی په‌تای كۆرۆنا بۆته‌وه‌و سویدیش یه‌كێكه له‌و ووڵاتانه‌ی چه‌ندین رێ و شوێنی گرتۆته به‌ر بۆ ڕووبه‌روبونه‌وه‌كه، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌ژاران به‌هۆكاری ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنانه‌ی گیراوه‌ته به‌ر ئاستی بژێوی ژیانیان زیاتر دابه‌زێت.
AM:09:20:03/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت