ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له جیهاندا 50 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
وێستگه نیوزـ
له‌وكاته‌وه‌ی كۆرۆنا له شاری ووهان-ی چین له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2019 بڵاوبوه‌ته‌وه، هه‌زاران كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیانله‌ده‌ستداوه، دوایین ئاماریش گه‌یشتوه‌ته زیاترله 50 هه‌زار مردوو.
میدیا جیانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه تائێستا ژمارەی ئەو كەسانەی كە بە هۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە، گەیشتوه‌تە 50 هەزار و 255 كەس.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، ژمارەی تووشبووانیش لە یەك ملیۆن نزیك دەبێتەوە و گه‌یشتوه‌ته 981 هەزار و 428 كەس، هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان 206 هەزار و 272 توشبوو لە سەرتاسەری جیهاندا چاكبونەتەوە.
PM:08:43:02/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت