نرخی نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كانی جیهان له 26 دۆلاره‌وه بوو به 32.86 دۆلار. هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش گه‌یشته له 21 دۆلاره‌وه بوو 27.3 دۆلار.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا دوای دوای په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاو شازادەی جێنشینی سعودیه روویدا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌رێمی كورستان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیه په‌یوه‌نی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و له‌باره‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان گفتوگۆیان كرد.
دوابه‌دوای په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه تره‌مپ له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و پێشبینی خۆی له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت راگه‌یاند.
PM:06:08:02/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 12896
جار خوێنراوه‌ته‌وه