ئەمریکی و کەنەدییەکان هەرێمی کوردستان جێدەهێڵن

‌گواستنەوەی ئەو هاووڵاتییە کەنەدی و ئەمریکییانە بۆ وڵاتەکانیان، تاوەکو 4ی ئەم مانگە بەردەوام ده بێت



وێستگه‌ نیوز- رووداو
ئەو هاووڵاتییە کەنەدی و ئەمریکییانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق نیشتەجێن، ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەکی هێڵی قەتەری لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.
 
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و کەنەدا تائێستا چەند جارێک داوایان لە هاووڵاتیانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە کە بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان و لە ماڵەکانیان بمێننەوە، بۆ ئەم مەبەستەش فڕۆکەی گەشتکردنیان بۆ دابینکردوون. بەڵام خەرجی گەڕانەوەیان لە ئەستۆی خۆیان دەبێت.
 
وا بڕیارە کاژێر 9:15 خولەکی ئەمشەو یەکەم وەجبەی ئەو هاووڵاتییە کەنەدی و ئەمریکییانە بە فڕۆکەیەکی هێڵی قەتەری لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بگەڕێنەوە.
 
گواستنەوەی ئەو هاووڵاتییە کەنەدی و ئەمریکییانە بۆ وڵاتەکانیان، تاوەکو 4ی ئەم مانگە بەردەوام ده بێت. هەردوو وڵات فڕۆکەخانەکانی عێراقییان ئاگادار کردوونەتەوە، ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسانە بکەن.
 
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق، گەشتە ئاسمانییەکانی تاوەکو 11ی ئەم مانگە راگرتووە. تەنیا گەشتی ئەو فڕۆکانە رێپێدراوە کە عێراقییەکانی دەرەوە دەهێننەوە. یان بیانییەکانی نیشتەجێی عێراق دەگوازنەوە وڵاتەکانیان. هەروەها رێگەی بە هاتوچۆی شاندە دبلۆماسییەکان داوە.


PM:05:18:02/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 4036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت