ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێندكاران و مامۆستایان و كارمه‌ندان و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه .
په‌یامه‌كه‌ی ئالان حه‌مه‌سه‌عید صاڵح وه‌زیری په‌روه‌رده له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنه‌و زانیاری وردی تیادایه له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌و شێوازی به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌و تاقیكردنه‌وه‌كانی له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ئاینده‌دا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز له‌په‌یامه‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌دا تیشك ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌ی مامۆستایان و كارمه‌ندانی په‌روه‌رده‌و هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌و پرسه.
ماوه‌یه‌كه به‌هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، كێشه بۆ سیسته‌می خوێندنی هه‌رێمی كوردستان په‌یدا بووه‌و سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان داخراون.
پێشنتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌په‌روه‌رده‌ی شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند استە ماوەی درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ درێژكرایەوە، بەڵام ئەگەر وەستانی پڕۆسەی خوێندن تا 1ی ئایاریش درێژ بكێشێت ئەوە نابێتە گرفت بۆ پڕۆسەی پەروەردە و دەتوانن قەرەبووی بكەنەوە و دەتوانرێت مانگێك زیاتر دەوام بكرێت.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەگەر بێتوو بەهۆی ئەم ڤایرۆسە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ زیاتر بخایەنێت و دەوامیش زیاتر دوابكەوێت، دەتوانرێت لەوەرزی هاویندا قەرەبووی بكرێتەوە و سەرەتای كردنەوەی قوتابخانە كەمێك دواتر بكەوێت، بۆیە لەهەموو حاڵەتەكان وەزارەت پلانی هەیە و خوێندنی ئەمساڵ نافەوتێت.
ا
PM:04:41:02/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 24212
جار خوێنراوه‌ته‌وه