وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق واده‌ی كۆتایی هاتنی كۆرۆنای له‌ وڵات راگه‌یاند

‌فۆتۆ: ئه‌رشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزیری تەندروستیی عیراق پێشبینی دەکات لە کۆتاییەکانی مانگی ئایاری داهاتوودا، مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراقدا نەمێنێت.

جەحفەر عەلاوی، وەزیری تەندروستیی عیراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی نیسانی 2020، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی‌ بەوەکردووە، "ئەگەر هەمووان پابەندبن بە رێکارە تەندروستییەکانەوە، لە کۆتایی مانگی ئایاری داهاتوودا مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا نامێنێت".

تا ئێستا لە عیراق 728 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 52 کەس گیانیان لەدەستداوە و 182 کەسی دیکەش لە نەخۆشیەکە چاکبوونەتەوە.

لەپێناو رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشیەکەش چەند رێکارێکی تەندروستی راگەیەندراوە، لە ناویشیاندا راگرتنی هاتوچۆ و دەوامی خوێندن و دام و دەزگا حکومییەکان.

هــ. ر


PM:01:50:02/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 49760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو