حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ئه‌نجامدا
وێستگه نیوز ـ
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بەشێوەی ئۆنڵاین ئەنجامدا و سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کۆرۆنا نایانوەستێنێت لەوەی کۆببنەوە و بڕیاری پێویست بۆ دەربازبوون لەم دۆخە سەختە بدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، کە کۆبوونەوەکە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو و تاوتوێی دوایین پێشهاتە ئابووری و تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان کرا.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی، "ئەمڕۆ سەرپەرشتیی یەکەم کۆبوونەوەی کابینەکەم بە ئۆنلاین کرد".
راشیگەیاندووە، "ڤایرۆسی کۆرۆنا نامانوەستێنێت لەوەی کۆببینەوە و بڕیاری پێویست بۆ دەربازبوون لەم دۆخە سەختە بدەین".
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌كاتێكدایه كه‌له هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا 176 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوه، دوو حاڵه‌تی گیان له ده‌ستدان و 61 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش هه‌یه.
هــ. ر
PM:09:12:01/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت