پارێزگاری هه‌ولێر: له قۆناغێكی سه‌ختداین
فرسه‌ت سۆفی
وێستگه نیوز ـ
پارێزگاری هه‌ولێر رایگەیاند، "به داخه‌وه ڤایرۆسه‌كه چووه‌ته ناو كۆمه‌ڵگا و ئێمه له قۆناغێكی سه‌ختداین و تاكه ده‌رگا بۆ خۆپاراستن ده‌بێ پابه‌ندی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بین".
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "وه‌ك ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌مان كرد و به ناوی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌وه سوپاسی خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ین".
راشیگەیاند، "له كاتژمێر یه‌كی شه‌و تا شه‌شی به‌یانی ده‌رفه‌ت ده‌درێ به ئه‌وانه‌ی كه كاری پێویستیان هه‌یه له‌وانه‌ش خاوه‌ن كێڵگه و په‌له‌وه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ رێگه‌پێدان هاتوچۆ بكه‌ن، داواكارم بۆ كاری خۆشگوزه‌رانی و گه‌ڕان به‌كاری مه‌هێنن".
فرسه‌ت سۆفی روونیشیکردەوە، "هاتوچۆی نێوان شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر كراوه و له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه ده‌توانن فۆرم پڕ بكه‌نه‌وه و دوای هاتنی په‌یامه‌كه‌یان به ئه‌رێنی و په‌سه‌ند كردنی، ئه‌وه ده‌توانن كاره‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن".
دەشڵێت، "بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ هاتوچۆی نێوان شاره‌كان، ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و هاتوچۆ له نێوان شاره‌كانی عیراق و هه‌رێم نابێت".
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگەیاند: "رێكاری پێویست دژ به‌و نووسینگانه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌گرینه‌به‌ر ئه‌گه‌ر رێكاری ته‌ندروستی نه‌گرنه به‌ر یان تێچووی حه‌واڵه‌یان زیاد كردبێت".
دوێنێ، 31ی ئازاری 2020، بۆ جاری چوارەم و تا 10ی نیسان، لە چوارچێوەی رێکارەکانی رێگریی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستاندا درێژکرایەوە.
هــ. ر
PM:07:04:01/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت