سه‌نته‌ری میترۆ: هه‌ر رۆژنامه‌نووسێك سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه با په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات
وێستگه نیوز ـ
سه‌نته‌ری میترۆ له بانگه‌وازێكدا داوا له‌و رۆژنامه‌نووسانه ده‌كات كه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه، په‌یوه‌ندی به سه‌نته‌ره‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری بكرێن.
سه‌نته‌ری میترۆ له بانگه‌وازێكدا ده‌ڵێت: "تکایە ھەر رۆژنامەنوسێک سکاڵای یاسای لە دژی تۆمارکراوە لەسەر کاری رۆژنامەوانی پەیوەندی بە سەنتەری میترۆوە بکەن، بە مەبەستی ھاوکاریکردنیان".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی سەنتەری میترۆ بۆ دەستەبەرکردنی کەشێکی تەندروست بۆ کاری رۆژنامەنووسی لە ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی (رۆژنامەگەری ئازادی بێ‌سنوور) رێکەوتین لەسەر ھاوکاریکردنی ئەو رۆژنامەنوسانەی کە بەھۆی پیشەکەیانەوە رووبەرووی گرفتی یاسایی دەبنەوە".
هێشتا له هه‌رێمی كوردستان رۆژنامه‌نووسان به یاساكانی جیاواز له یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌ستگیر ده‌كرێن و دادگایی ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش له زیانی رۆژنامه‌نووسان بووه.
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ:
بانگەوازێک بۆ رۆژنامەنوسانی ھەرێمی کوردستان
تکایە ھەر رۆژنامەنوسێک سکاڵای یاسای لە دژی تۆمارکراوە لەسەر کاری رۆژنامەوانی پەیوەندی بە سەنتەری میترۆوە بکەن، بە مەبەستی ھاوکاریکردنیان.
لەچوارچێوەی ھەوڵەکانی سەنتەری میترۆ بۆ دەستەبەرکردنی کەشێکی تەندروست بۆ کاری رۆژنامەنوسی لەھەرێمی کوردستان، لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی (رۆژنامەگەری ئازادی بێ‌سنور) رێکەوتین لەسەر ھاوکاریکردنی ئەو رۆژنامەنوسانەی کە بەھۆی پیشەکەیانەوە روبەروی گرفتی یاسای دەبنەوە.
بۆپەیوەندی:
+٩٦٤٧٧٠٠٠٠٤١٤٧
ئیمەیڵ: [email protected]
هــ. ر
PM:06:33:01/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت