هه‌رێمی كوردستان: خاوه‌ن خانوویه‌ك كرێچییهكهی تووشی شۆك كرد
ژماره‌یه‌ك كاسبكاری پێنجوێن هاوینی 2019 ئه‌رشیف
وێستگه نیوز-
خاوه‌ن خانهویهك كرێچییهكهی تووشی شۆك ده‌كات، كاتێك كریچییهكه پێی ده‌ڵێت "پاره‌ی كرێم نییه بتده‌مێ".
لە پێنجوێن کابرایەکی کڕێچی تەلەفونی بۆ ساحێب خانوەکەی کرد ووتبوی" کاك فڵان ببورە خەجاڵەتم دەزانم کڕێکەت زۆر دواکەوتوە کرێی مانگی دووشم پێ نەداوی و ئەوە مانگی سێش تەواو بوو .بەخوا خۆت وەزعەکە دەزانی هیچ م پێناکرێ پارەشم نیە.. بەس وەعد ئەم مانگەش لێم بۆستە ئەم قەدەغەی هاتوچۆیە تەواو بوو وەعد شەو ڕۆژبخەمە سەریەك بۆ ئەوەی کڕێکانی تۆ بدەمەوە زۆر ممنون دەبم. گەر لێم بۆستی و لەخانوەکە دەرم نەکەی".
به‌پێی قسه‌ی عه‌تا شه‌مێرانی كه ئاگاداری ئه‌و كه‌ین و به‌ینه‌ی خاوه‌ن ماڵ و كرێچییهكهیه "جوابی خاوەن خانوەکەش بەمجۆرە بوە. کاک .. گیان من تەلەفونم بوکردووی؟ هاتومەتە بەردەرگات ؟هیچت لەمن بیستوە،لای کەس ناوم ھێناویت؟!"
هه‌روه‌ها خاوه‌ن ماڵ به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌و وتوویه‌تی "کڕێی مانگی دوو سێ و چواریش گەردنت ئازابێ. تائەم قەدەغە ماوە هەرباسی کڕێش مەکە.. پارەی مولیدە و کارەباو ئاویش بەس وەسڵەکانم بوبێنە خۆم واسلێان دەکەم. لەخانوەکە دانیشە وەک خانوی خۆت وایە. بەس دووعای خێرم بوبکە .خەمیش مەخۆ ئەم فەقیریە تاسەرنیە، منیش ڕۆژێ وەکو تۆ لەخانووی کڕێدا بوم لەمەعاناتت تێگەم .جاڕێکی تریش بوکڕێ تەلەفونم بۆمەکە،خوا ماڵێکی داوە چەند ساڵە بۆمنە با ئەم دووسێ مانگەش بۆ خوا بێ!!".
عه‌تا شه‌مێرانی له‌په‌ڕه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی " من خاوەن خانوەکە ناناسم،بەڵام کڕێچیەکە ئەم مەوقیفە جوانەی ساحێب خانوەکەی لاباس کردم و وتی بڵاوی بکەرەوە با خەڵك بزانێ ھێشتا پیاوی بەھەڵوێست و بەئەخلاق ماوە !".
تۆش لێره‌وه بڵاویبكه‌ره‌وه.
PM:05:34:01/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 91164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت