نرخی دۆلار له كاتی داخستنی بازاڕ به‌رزبوه‌وه
وێستگه نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی نیسانی 2020، نرخی دۆلار له كاتی داخستنی بازاڕ به‌رزبوه‌وه.
ره‌وه‌ز ئامانج، له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نرخی دۆلار له بازاڕی شاری سلێمانی به‌رز بوه‌وه.
وتیشی: "100 دۆلار به 125 هه‌زار و 250 دینار بوو، له كاتێكدا به‌یانی ئه‌مڕۆ به 124 هه‌زار دینار بوو".
له باره‌ی هۆكاری گرانبوونی نرخی دۆلار، ره‌وه‌ز وتی: "یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه بانكی ناوه‌ندی كه‌متر ده‌خاته بازاڕه‌وه، بۆیه نرخه‌كان به‌رزبوونه‌وه".
به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، له 14ی ئازاره‌وه بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داخراون، هاوكات قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی 10 رۆژی تر درێژكراوه‌ته‌وه.
هــ. ر
PM:05:34:01/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 40732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت