كۆمپانیای‌ سولی‌ میدیا هه‌ڵمه‌تێكی‌ فراوانی‌ دابه‌شكردنی‌ خۆراكى ده‌ستپێكرد




وێستگه‌ نیوز- 

کۆمپانیای سولی میدیا لە ڕێکەوتی ٣١/٣/٢٠٢٠ ھەڵمەتێکی دابەشکردنی خۆراکی بەسەر (١٠٠٠) یەک ھەزار خێزاندا لە شارۆچکەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە دەستپێکرد.

ھەڵمەتەکە، لەدوای دروستبوونی ئەو باردۆخە ئابوورییەوە ھات کە بەھۆی ھاتنی پەتای کۆرۆناوە، دووچاری خێزانە کەمدەرامەتەکان بووەوە و لە ڕێگەی گروپێک لە خۆبەخشانی سنوورەکەوە بەڕێوەبرا و پێشەنگی بۆ ئەو خێزانانە بوو کە ھێشتا سوودمەند نەبووبوون لەو ھەڵمەتانەی ئەم ماوەیەی پێشوو لەلایەن ھەندێک سەرمایەدارەوە پێشکەش بە دانیشتووانی ناوچەکە کران.

بەلای سولی میدیاوە، ئەم ھەنگاوە ئەرکێکەو دەبێت ھەمووان بەپێی توانایان بەرپرسیارێتی بەرامبەر ھاوڵاتیان و نیشتیمان ھەڵبگرن. چونکە تێپەڕاندنی ئەم جۆرە بارودۆخانە، تەنھا بە ئاگاداربوون و ھاوکاریکردنی یەکتر، دەکرێت.

لەمبارەیەوە ھیمداد حەمید، بەڕێوەبەری گشتیی سولی میدیا وتی «ھیوادارین ئەم بارودۆخە زوو ئاسایی ببێتەوە، بەڵام ئەگەر دۆخەکە ھەروا بە نەخوازراوی مایەوە، لە ناوچەکانی تری کوردستان، کۆمەک و ھاوکاریمان دەبێت.» وتیشی «پشتگیریکردنی کۆمەڵگە، بەشێکە لە تێڕوانین و ستراتیژمان، پێشتریش ھاوکاریی مادیی چەندین بواری جیاوازی وەکو: ھونەر، تەندروستی و کۆمەڵایەتیمان کردووە.»

سولی میدیا، یەکێکە لە کۆمپانیا ناسراوەکانی بەرھەمھێنان و بڵاوکردنەوەی ڕیکلام. لە ساڵی ٢٠١٢ لە سلێمانی دامەزراوەو ئێستا لە سەرجەم شارەکانی عێراق ڕیکلام بەرھەمدەھێنێت و لە بەشێکی زۆر لە میدیا عێراقییەکان، ڕیکلام بڵاودەکاتەوە.


PM:02:41:01/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 4120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو