عومه‌ر گوڵپی: فه‌وزایه‌كی زۆر زاڵه به‌سه‌ر پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی كرد و پێی راگه‌یاندن كه فه‌وزایه‌كی زۆر زاڵه به‌سه‌ر پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان و هه‌ندێك هاوڵاتی له‌و فه‌وزایه‌دا توانیویانە زیاتر له جارێك سودمه‌ند بن.
عومه‌ر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری‌و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بانگه‌واز و داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ڕێكخراو و كه‌سایه‌تیه خێرخوازییه‌كان كردوه و رایگه‌یاندوه كه له دوو هەفتەی ڕابردودا ژماره‌یه‌كی زۆر له ڕێكخراو‌و كه‌سایه‌تی، زۆر ئازایانه قۆڵی هاوكاری‌و خێر‌و چاکەیان لێ هه‌ڵكردو دڵسۆزانه ئه‌ركی هاوكاریكردنی هه‌ژارانیان بە پێدانی بڕێک (خواردن) گرته ئه‌ستۆ.
ده‌شڵێت: پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 10 ڕۆژ به‌سه‌ر ئه‌و كاره مرۆییه‌داو وردبوونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و کۆکردنەوەی بۆچوون، ده‌ركه‌وت كێشه‌ی گه‌وره هه‌یه له پڕۆسه‌كه‌دا، به‌جۆرێك هێندێكجار له بایه‌خی پرۆسه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه، كه گرنگترینیا ئه‌مانه‌ن:
1ـ فه‌وزایه‌كی زۆر زاڵه به‌سه‌ر پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان، به‌جۆرێك كه هێندێك هاووڵاتی له‌و فه‌وزایه‌دا توانیویانە زیاتر له جارێك سودمه‌ند ببن‌و هێندێك هه‌ژارو خه‌ڵكی شایسته به هیچ جۆرێك سودمه‌ند نه‌بوون.
2ـ شێوازی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به‌جۆرێكه كه هێندێكجار شكاندنی شكۆی مرۆڤ‌و هاووڵاتیانی تێدایه‌و له به‌های هاوكارییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
3ـ زۆرێك له‌و كه‌س‌و ده‌زگاو ڕێكخراوانه ناتوانن بگه‌نه ئه‌و هه‌ژاره ڕاسته‌قینانه‌ی كه شایسته‌ی هاوكاریكردنن، یان ناتوانن ئەرکی گەیاندنی بگرنە ئەستۆ.
4ـ ڕێكخراو‌و كه‌سایه‌تیه‌كان هیچیان ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگی نین له‌گه‌ڵ یه‌ك‌و هه‌ریه‌كه‌یان به ئاراسته‌یه‌كی جیاواز كارده‌كات.
بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی پێشنیازیشی كردوه سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كان له ڕێگه‌ی ده‌زگایه‌كی په‌یوه‌ندیداره‌وه سه‌رپه‌رشتی بكرێن، و ڕێگه له‌م فه‌وزایه بگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی:
1ـ سه‌رجه‌م داتاكان دیاربن‌و دیاربێت هه‌ر خێزانێك چه‌ند هاوكاری كراوه‌و كێ ماوه هاوكاری بكرێت.
2ـ سیستمێكی وا بێت كه تیایدا هاووڵاتی هه‌ژار هه‌ست به كه‌می نه‌كات‌و شكۆی پارێزراوبێت.
3ـ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌ن‌و ڕێكخراو‌و كه‌سایه‌تیانه دیاربن كه به‌شداربوون له پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كان و ئاست‌و جۆری بەشدارییەکەیان بۆ ڕای گشتی ڕوون بێت.
4ـ ئه‌و پاكێجی خواردن‌و شمه‌كانه‌ی كه ده‌درێنه هاووڵاتی هه‌ژار، جۆریان، بڕه‌كه‌یان، شایسته‌بێت به لانی كه‌م یه‌ك مانگ خواردنی خێزانه‌كه و به پێی پێویستی‌و ژماره‌ی خێزان‌و دۆخی ژیان‌و گوزه‌ران بێت.
5ـ پشت به زانیاریی‌و داتایه‌كی ڕاست‌و دروست ببه‌سترێت كه به‌شێكی زۆری له تۆڕه‌كانی پارستنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌ستن.
6ـ ڕێگه نه‌درێت هیچ ده‌زگایه‌ك سه‌ربه‌خۆیانه به‌و كاره هه‌ستێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه بگیرێت له كه‌سانێك كه بیانه‌وێت كاری خێرخوازی تێكه‌ڵ به مه‌به‌ستی تر بكرێن، له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆر بۆ چاكه‌كاران كه ئێمه له نزیكه‌وه ده‌یانناسین‌و له نیه‌ت باشیان تێده‌گه‌ین.
ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕیووه ئه‌و بەرپرسیارێتیە بگرینه ئه‌ستۆ و به نوێنه‌رایه‌تی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌ت‌و ڕێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تییە سه‌ربه‌خۆكان لە ناوەندی قەزای سلێمانی‌و قەزاکانی دەوروبەری، خۆبه‌خشانه به كارێكی گرنگی له‌و جۆره هه‌ستین، بەڵام بەرنامەیەکی گەورەو گرنگی لەمجۆرە پێویستی بە هاوکاری‌و پاڵپشتی هەم خێرخوازان هەم لایەن‌و دەزگا پەیوەندیدارەکان هەیە.
ده‌شڵێت ئه‌م بانگه‌وازو داواکارییە له‌وپه‌ڕی دڵسۆزی‌و خه‌مخۆرییه بۆ هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی‌و دامه‌زراوه‌كانی و خەڵک و حکومەت، هیوادارم پاش ڕەزامەندی خێرخواز‌و ڕێکخراوەکان، لە نزیکترین کاتدا هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکەوە کۆ ببینەوە بۆ داڕشتنی بەرنامەو میکانیزمی ئەو کارە گرنگە. خوای گه‌وره پشت‌و په‌نای گه‌له‌كه‌مان بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه سه‌خته.
PM:11:53:31/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 3388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت